Rojhelat Tv Live

زانیاری وه‌رگرتنی ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سه‌ر مانگی ده‌ستکردی هۆتبێرد :Hot Bird 6 at 13.0°E ,10815 H, Rojhelat TV , SR 27500-5/6

هه‌واڵه‌کان
بۆچون: 0    بینراوه‌: 3780 جار    ده‌نگ: 10   (Article Rating)            بینێره‌ بۆ چرکه  بینێره‌ بۆ دنباله بینێره‌ بۆ بالاترین بینێره‌ بۆ تویتر بینێره‌ بۆ فه‌یسبوک Bookmark and Share
Friday, February 20, 2015
راگەیاندنی سكرتاییەتی كۆمەڵە سەبارەت بە ئیعدامی چالاكانی كورد

راگەیاندنی سكرتاییەتی كۆمەڵە سەبارەت بە ئیعدامی چالاكانی كورد
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان!
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ!
هەرچەندە لە ماوەی دەسەڵاتی سی و شەش ساڵەی دەسەڵاتی ئایینی لە ئێران هەموو بوارو بەستێنەكانی ژیانی ئاسایی و یاسایی دانیشتووانی ئێران، هیچكات بە دوور لە پەلامار و دڕندەیی ئەو رژیمە نەبووە، تێرۆر و رەشەكوژی بە هەموو شێوازێك، بەشێك و تەنانەت یەكێك لە بنەماكانی فەلسەفەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی پێك دێنێ.
لە ماوەی 36 ساڵی رابردوودا، كوردستان و گەلی كورد ئامانج و سیبلی سەرەكیی ئەو هێرشانە بوون و هەن، شار و دێ ، شەقام و شاخی كوردستان شاهێدی ئەو تاوانانەن و لە كەس شاراوە نیە. بە پێی ئامارە راگەیەندراوەكان، لە ماوەی یازدە مانگی ساڵی ٩٣ دا پتر لە حەوت سەد كەس بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بە پێی بەراورد و هەڵسەنگاندنی رێژەی حەشیمەت و دانیشتووان لە نێو وڵاتانی جیهاندا، ئێران پلەی یەكەمی لەم تاوانانەدا هەیە.
بە پێی زانیاری و هەواڵی راگەیاندنەكان، ماشینی سەركوت و مرۆڤ كوژیی كۆماری ئیسلامی دەورێكی خێراتری بە خۆیەوە گرتووە و لە زیندانی ورمێ باس لە سێدارەدانی 5 چالاك و هەڵسوڕاوی كورد و شارۆمەندێكی یارسانی دەكرێت.
ئێمە ئەو جینایەتانە بە هەر بیانوو پاساوێك بێ بە تووندی مەحكووم دەكەین و داوا دەكەین لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ، رەوەندی كوردی لە دەرەوەی وڵات زیاتر لە هەموو كاتێ بە هەوڵەكانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان گوشار بۆ رژیمی سێدارە بێنن تا دەست لە تاوانەكانی هەڵگرێ. لە هەمان كاتدا پێویستە لە ناوخۆی وڵات چی دیكە لە بەرابەر جیناتەكانی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبین و بە پێكهینانی كۆڕوكۆمەڵی جۆراوجۆر دەنگی ناڕەزایەتی بە دەسەڵات و دنیای دەرەوە بگەیەنین.
بێشك ئەگەر ئێعدام كردن و لە سێدارەدان كاریگەر بوایات، خەبات، بەربەرەكانێ و وەستانەوە لە بەرامبەر دەسەڵات و دەسەڵاتدارانی ملهوڕدا كۆتایی پێ ئەهات، بەڵام هەروك ئەبینین ئەو كردەوانە نە ئەوەی جەماوەری خەڵكی وەزاڵە هاتوو چاوترسێن ناكات، بەڵكۆ بێزاری، نەفرەت و تووڕەیی خەڵك بەرینتر و بە هێزتر دەكات.
لە كۆتایی دا سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەماوەری خەڵكی كوردستان بە گشتی و بنەماڵەی ئیعدام كراوان بە تایبەتی دەكەین.
سكرتارییەتی
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
2/رەشەمەی /١٣٩٣ی هەتاوی
21/2/2015 ی زایینی
 
وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار
  • راگەیاندنی سكرتاییەتی كۆمەڵە سەبارەت بە ئیعدامی چالاكانی كورد
هه‌ڵسه‌نگاندن

تا ئێستا بۆچونێک نه‌نوسراوه‌!
بۆچونێک بنوسه‌:

ناو (پیویسته‌)

ئیمه‌یڵ (پیویسته‌)

ماڵپه‌ڕ / وێبلاگ

سه‌ره‌تا | هه‌واڵه‌کان | به‌رنامه‌کان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی | فارسی

© هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ (ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی rojhelat.tv)

www.rojhelat.tvwww.rojhelat.tvwww.rojhelat.tv